بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٢ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لەئێستادا بە ٨١ دۆلارو ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە سیاسەتی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە کە خستنە بازاڕی زیاتری نەوتی راگرتووە، هەروەها نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکاش دابەزیووەو، خواست لەسەر بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا زۆر بووە.
342/